دادوه‌ری گشـتی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان کاربه‌ده‌سـتانی لیبیای ئاگادارکردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌وان ڕه‌نگه دووچاری لێـکۆڵینه‌وه بن و هه‌روه‌ها تۆمه‌تیان ئاڕاسته بکرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوانه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا بشارنه‌وه که ده‌رحه‌قی سه‌رهه‌ڵـداوانیان کردووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئۆفیسی دادوه‌ری گشـتی لاهای ICC له نامه‌یه‌کدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا عه‌بدولعاتی ئه‌لعوبه‌یدی ئه‌م ئاگاهیـیه‌ی دا.
پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه لویس مۆرینۆ ئۆکامبۆی دادوه‌ری گشـتی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان داوای له دادگا کرد بڕیارێـک ده‌ربکرێت بۆ ده‌سـتگیرکردنی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی و عه‌بدوڵڵا ئه‌لسه‌نوسی سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری لیبیا له‌سه‌ر تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی.
کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا داواکه‌ی لویس مۆرینۆیان ڕه‌تکرده‌وه، ده‌ڵێن ئه‌و دادگایه هیچ ده‌سه‌ڵاتێـکی به‌سه‌ر دادی وڵاته‌که‌دا نیـیه.
هاوکات هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له وڵاتان کرد پاره بـبه‌خشن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی 408 ملیۆن دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی زیاتر له 2 ملیۆن هاوڵاتی لیبی که له ئاکامی شه‌ڕه‌کاندا زیانیان پـێـگه‌یشـتووه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نزیکه‌ی 1.6 ملیۆن که‌س له ناو لیبیادا پـێویسـتیان به کۆمه‌ک هه‌یه و هه‌روه‌ها 500 هه‌زار که‌سی دیکه له‌وانه‌ی له وڵاته‌که هه‌ڵهاتوون.