باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گۆڕانکاریـیه سـیاسیـیه‌کان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها له باکوری ئه‌فریکادا سه‌ره‌تای لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێـیه له دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکایی له‌خۆده‌گرێت.
له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێز ئۆباما گوتی وا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه جیهان چاودێری گۆڕانکاریـیه ئه‌وپه‌ڕی نائاسایـیهکان ده‌کات، ئه‌وانه‌ی وا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریکادا ڕوو ده‌ده‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا که دوو ڕابه‌ران له ده‌سه‌ڵات خراون و جێـگهیان گیراوه‌ته‌وه و له ده‌سه‌ڵات خسـتنی ڕابه‌رانی زۆری دیکه به دوایاندا دێت، له‌و ده‌مه‌ی هاوڵاتیان ڕاده‌په‌ڕن و داوای مافه بنچینه‌یـیه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا گوتیشی دوای چه‌ندان سـاڵ له جه‌نگ له دژی تۆڕی ئه‌لقاعیده و هاوکارانیان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا توانی گورزێـکی به‌هێز له توندڕه‌وان بدات، ئه‌مه‌ش به کوشتنی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی تۆڕی ئه‌لقاعیده له پاکسـتان.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی ئوسامه بن لادن ڕابه‌ری قاعیده شه‌هید نه‌بوون به‌ڵـکو که‌سێـکی کۆ کوژ بوو.
هاوکات کۆشکی سـپی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت شۆڕشه‌کان له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و باکوری ئه‌فریکادا ده‌رفه‌تێـکی مێژوویی بۆ به‌دیهێنانی حه‌ز و خواسته‌کانی خه‌ڵـکانی ئه‌و هه‌رێمه ده‌ڕه‌خسێنێت ئه‌وانه‌ی له مێژه له ئازادی سـیاسی و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئابوری بێ به‌شکراون.