کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه خۆکوژێـکی تاڵیبان خۆی کردووه به ناو نه‌خۆشـخانه‌ی سه‌ره‌کی له‌شـکری وڵاته‌که و له‌وێ خۆی ته‌قاندۆته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 6 که‌س و برینداربوونی 23 که‌سی دیکه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانسـتان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌که له نێو چادرێـکدا که شوێنی نان خواردن بووه له نه‌خۆشـخانه‌ی محه‌مه‌د داوود خان ڕوویداوه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن که‌سـانی بیانی له نێو قوربانیـیه‌کاندا نیـیه.
تاڵیبان به‌رپـرسـیارێـتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت دوو خۆکوژی بۆ ئه‌و هێرشه ناردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌نها ده‌نگی یه‌ک ته‌قینه‌وه بیسـتراوه.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ ده‌نگی سه‌رۆک حامید کارزای بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی هێرشه‌که.
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و نه‌خۆشـخانه 400 قه‌ره‌وێڵه‌ییه گه‌وره‌ترین نه‌خۆشـخانه‌ی وڵاته‌که‌یه و تیایدا خزمه‌تی ته‌ندروسـتی پـێشـکه‌ش به ئه‌ندامانی له‌شـکری وڵاته‌که و خێزانه‌کانیان ده‌کرێت.
ئه‌و نه‌خۆشـخانه‌یه ده‌که‌وێته ناوچه‌یه‌ک که به توندی باری ئاسایش گیراوه و له نزیک باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکایه.