ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ته‌قه‌یان له‌و که‌سـانه کردووه که خۆپـشـاندانیان له دژی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سـازکردبوو و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 21 که‌س کوژراون.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له زاری گه‌واهیده‌ران و چالاکوانانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن له شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و به لایه‌نی که‌م 6 که‌سیان کوشـتووه که یه‌کێـکیان منداڵ بووه. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه خه‌ڵک له شـارۆچکه‌ی معه‌ره ئه‌لنوعمان له باکوری وڵاته‌که و سه‌نه‌مه‌ین له باشور و له گه‌ڕه‌کی دارایای دیمه‌شق کوژراون.
له شـاری بانیاسی که‌نار ده‌ریا ته‌قه به‌سه‌ر خۆپـیشـانده‌راندا کراوه.
هاوکات خۆپـیشـاندان له چه‌ندین شـاری دیکه‌ی سوریا سـازکراون. ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسـایی له زاری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤی کوردی بڵاویکردۆته‌وه که گوتوویه‌تی ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران چڵه زه‌یتونیان به‌رزکردۆته‌وه و داوای ئازادیان کردووه.
ئه‌م هه‌واڵانه ناتوانرێت پـشـتڕاست بکرێنه‌وه له کاتێـکدا حکومه‌تی وسوریا ڕێگه به ڕۆژنامه‌وانانی بیانی نادات بچنه وڵاته‌که‌وه.
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێن له‌وه‌تای له ناوه‌ڕاستی مانگی سێـیه‌وه خۆپـیشـاندان دژی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتیپـێـکردووه زیاتر له 850 که‌سی سیڤیل کوژراون و به لایه‌نی که‌م 7 هه‌زاریش ده‌سـتگیرکراون.