ڕۆژنامه‌یه‌کی پاکستانی بروسکه‌ی دیپلۆماتی زیاتری نهێنی ئه‌مریکایی بڵاوکردۆ‌ته‌وه و ئه‌وه ئاشکراده‌کات که هێزێ تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وا پێده‌چێت له ساڵی 2009 دا له نێو له‌شکری پاکستانیدا دانرابن.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ناسراو به به‌ره‌به‌یان ئه‌وه‌ی به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت و له ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆ‌ته‌وه که ده‌ڵیت ئان پاترسنی باڵوێزی ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ پاکستان نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی واشنتن کردبوو و تیایدا هاتووه ئیسلام ئاباد وه‌رگرتنی پشتیوانی ئیستخباراتی و چاودێریکردن و دیده‌وانی له له‌شکری ئه‌مریکای بۆ کاروباری هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژه یاخیبوونی په‌سه‌ندکردبوو.
به گوێره‌ی بروسکه‌کان، ئه‌وانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ری ویکیلیکس که‌وتوون، هێزی تایبه‌تی ئه‌مریکایی تێکه‌ڵ به سه‌ربازانی پاکستانی له به‌ره‌ی جه‌نگدا کرابوون و هه‌روه‌ها هه‌ردوو وڵات بنکه‌کانی ئه‌وه‌ی پـێـیده‌گوترێت ئاوێته‌کردنی هه‌واڵگیریان دامه‌زراندبوو.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌رپرسانی له‌شکری پاکستانی هیچ لێدوانی ده‌ست به‌جێیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
هه‌روه‌ها رۆژێک پـێشتر هه‌مان رۆژنامه‌ی به‌ره‌به‌یانی پاکستانی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاوکردبۆوه که بروسکه نهێنیـیه‌کانی دیپلۆماتی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌وانه‌ی دزه‌یان کردبوو، ئه‌وه‌یان خسته بووه ڕوو ڕابه‌ری باڵای له‌شکری پاکستانی داوای له واشنتن کردبوو چالاکیـیه‌کانی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له‌سه‌ر ناوجه خێڵه‌کیـیه‌کانی ناسراو به مه‌ڵبه‌ندی میلیشیاکان ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ئه‌م فڕۆکانه‌ی ئه‌مه‌ریکایی درێژه‌ی پـێ بده‌ن.