سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پـێـنجشه‌ممه وتارێـکی گرنگ پـێشـکه‌ش ده‌کات سه‌باره‌ت به گۆڕانکاریـیه‌کانی سیاسی که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا ڕوویانداوه و ڕوو ده‌ده‌ن.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک باسی ده‌رفه‌تی ڕه‌خساو له هه‌رێمه‌که ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بدرێته سه‌ر پـێشـخسـتنی به‌هاکانی ئه‌مه‌ریکا و باری ئاسایش.
چوارشه‌ممه ده‌مڕاستی کۆشـکی سـپی جه‌ی کارنی گوتی سه‌رۆک ئه‌و باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا به ده‌رفه‌تێـکی ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌بینێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتیشی سه‌رڕای کوژرانی بن لادن شه‌ڕ دژی ئه‌لقاعیده به‌رده‌وامه. وتاری سه‌رۆک له کاتێـکدا دێت که سه‌رهه‌ڵـدانه‌کانی گه‌لانی میسر و تونس که به سه‌رکه‌وتووترین ڕاپه‌ڕینه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب ده‌ژمێردرێن که‌وتوونه‌ته لا و باسیان له‌سه‌ر زۆر ناکرێت به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژیـیه‌کانی که له وڵاتانی تر به‌رده‌وامه وه‌ک لیبیا و سوریا.