وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت 4 هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی که له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌سـتگیرکرابوون ئازادکراون.
بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی وه‌زاره‌ته‌که ده‌ڵێت 4 پـیاوه‌که براونه‌ته میسر و له ژێر چاودێری کاربه‌ده‌سـتانی قونسڵی فه‌ڕه‌نسـادان.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه هه‌ر چوار پـیاوه‌که بۆ کۆمپانیایه‌کی تایبه‌تی ئاسایشی کاریان ده‌کرد و له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا هه‌فته‌ی ڕابردوو له بنغازی ده‌سـتگیرکرابوون.
پـێـنجه‌م ئه‌ندامی گرووپه‌که به ناوی Pierre Marziali له بنکه‌یه‌کی پـشـکنین برینداربووبوو و دواتر به‌هۆی برینه‌که‌یه‌وه مردبوو.
مارزیالی دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای ئاسایشی SECOPEX بوو.
هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌سی ته‌نها بیانی نین که به‌هۆی نائارامی له لیبیا گیریان خواردبێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شـاری زه‌وایه لیبیایـیه توڕه‌کان هێرشیان کردبووه سه‌ر پاسێـک که ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی هه‌ڵگرتبوو.