سه‌رۆکی یه‌مه‌ن و ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن قایل بوون له‌سه‌ر مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنێـک که ڕه‌نگه کۆتایی به خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت له‌و وڵاته بهێنێت که وا بۆ چه‌ندان هه‌فته‌یه درێژه‌ی کێشـاوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له زاری یاریده‌ده‌رێـکی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح و به‌رپـرسێـکی ئۆپـۆزسیۆن بڵاویان کرده‌وه که‌وا هه‌ردوو لایان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێـکه‌وتنێـک مۆر ده‌که‌ن که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوه‌وه ئاماده‌کراوه.
کۆمه‌ڵه‌ی شه‌ش وڵاتی که‌نداو پـێشـتر به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنه‌که‌یان خسته به‌رده‌م سه‌رۆک سـاڵح که پارێزه‌ری ده‌داتێ له‌وه‌ی سـکاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌کرێت ئه‌گه‌ر بێت و له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بۆ جێـگرێـکی بگوێزێته‌وه. هه‌روه‌ها ڕێـکه‌وتنه‌که داوای دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتوو ده‌کات که ئۆپـۆزسیۆنیش تیایدا به‌شـداربێت.