سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت پـێشـنیارێـکی وڵاتانی که‌نداو که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پـشـتیوانی لێـده‌کرێت هه‌وڵێـکی کوده‌تایه و هۆشـداری ده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌لقاعیده چه‌ند به‌شێـکی یه‌مه‌ن کۆنتڕۆڵ بکات.
له وتارێـکی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح گوتی تۆڕی تێرۆرستی کۆنتڕۆڵی چه‌ند پارێزگایه‌ک ده‌کات، له نێویاندا حه‌زره‌مه‌وت و شه‌بوا و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌لقاعیده‌ی لقی یه‌مه‌ن تیایاندا چالاکن.
له گوتاره‌که‌یدا بۆ دۆسـتانی یه‌مه‌ن له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ک ئه‌و گوتی یه‌مه‌ن خراپـتر ده‌بێت له‌وه‌ی که ئێسـتا هه‌یه، وێڕای ڕه‌خنه‌کانی بۆ پـێشـنیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری وڵاتانی که‌نداو به‌ڕێز سـاڵح ئه‌مڕۆ شه‌ممه نیشـانی دا که به پـێشـنیاره‌که قایل ده‌بێت.
ئاژانسه هه‌واڵیـیه‌کان له ده‌می کاربه‌ده‌سـتان گێڕاویانه‌ته‌وه که گوتوویانه سـکرتێری گشـتی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ئه‌مڕۆ شه‌ممه له یه‌مه‌ن چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن که دره‌نگانێـکی شه‌وی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسـیۆن پـێشـنیاره‌که مۆربکه‌ن و به‌ڕێز سـاڵحیش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه مۆری بکات.