کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی و سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن به که‌می 20 که‌س کوژراون له شـاری مسڕاته‌ی لیبیای ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵـداوان که له‌وێ هێزه‌کانی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ئامانجه‌کانی خۆیان تۆپـباران کرد.
ئه‌وان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 60 که‌س به‌هۆی تۆپـبارانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی برینداربوونه.
له هه‌مان ده‌م گه‌ڕێـکی نوێی هێرشی ئاسـمانی که گومان ده‌کرێت هی ناتۆبێت پایته‌ختی لیبیای هه‌ژاند. له کاتێـکیش نه‌رویژیش ڕایگه‌یاند کۆتایی به پـشـتیوانی کرداری ئاسـمانی ناتۆ له‌وێ ده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌رویژ ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ر شه‌ش فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی له ئه‌رکی ناتۆ له لیبیا له 1 ی مانگی هه‌شته‌دا ده‌کێشێته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌سـتان له ناتۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ی حکومه‌تی لیبیایان ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێت هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیـکۆپـته‌ری ناتۆیان له شـارۆچکه‌ی زلیته‌ن خسـتۆته خوارێ.