ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتیان هێزه‌کانی حکومه‌ت به لای که‌مه‌وه 10 ئه‌ندامی گومانباری ئه‌لقاعیده‌یان له ناوچه‌ی پـڕ کێشه‌ی باشور‌دا کوشتووه له‌و ده‌مه‌ی وڵاته‌که شه‌ڕی میلیتانه ئیسلامیـیه یاخیبوه‌کان ده‌کات دوابه‌دوای ڕۆیشـتنی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح.
هاوکات ڕۆژنامه‌یه‌کی به ناوبانگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی داوه که‌وا حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی شه‌ڕه نهێنیـیه‌که‌ی خۆی له یه‌مه‌ن چـڕترکردۆته‌وه و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌ی جه‌نگی بڵاوکردۆته‌وه بۆ هێرشبردنه سه‌ر میلیتانه گومانباره‌کان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت نائارامیـیه‌کانی ناو یه‌مه‌ن بقۆزنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز به ئاماژه‌کردنی به کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پاش نزیکه‌ی یه‌ک سـاڵ له ڕاگرتنی هێرشی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا له یه‌مه‌ن وا ئێسـتا ئه‌مه‌ریکا خێرایی به هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی داوه له هه‌وڵێـکدا بۆ ڕێـگه‌گرتن له ملیتانه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له‌وه‌ی خۆیان به‌هێز بکه‌ن. ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت هێرشه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن به سه‌رپه‌رشـتی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا و به هه‌ماهه‌نگیکردن له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA .
ڕاپـۆرته‌که که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت هه‌ینی ڕابردوو فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له باشوری یه‌مه‌ن له هێرشێـکی ئاسـمانیدا کارگێڕێـکی ئاست مامناوه‌ندی ئه‌لقاعیده‌یان به ناوی ئه‌بو عه‌لی ئه‌لحارثی له‌گه‌ڵ چه‌ند میلیتانێـکی دیکه‌ی گومانباریان کوشـتووه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌کیش له‌مه‌وبه‌ر فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان موشه‌کیان هه‌ڵداوه به مه‌به‌ستی کوشـتنی ئه‌نوه‌ر ئه‌لعوله‌قی که مه‌لایه‌کی توندڕه‌وه و له دایکبووی ئه‌مه‌ریکایه و زیاتر له سـاڵێـکه ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی کوشـتنی ده‌دات. به‌ڵام له هێرشه‌که ڕزگاری بووه.
جێی باسه چڕکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کان له کاتێـکی مه‌ترسیداری یه‌مه‌ندا دێت و هه‌روه‌ها به‌ڕێز سـاڵح بۆ عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه ڕۆیشـتووه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و سووتاویانه‌ی دووچاری بووه له ئاکامی هێرشێـکی بۆمبی هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی.