بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ناتۆ له برۆکسل کۆبـبنه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی سه‌ر لیبیا، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ ته‌رابلوسی پایته‌ختیان به سه‌خترین شێوه بۆردومان کرد له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌سـتیپـێـکردووه.
سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێ فۆ ڕاسموسن ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات ئاماده‌بووان تاووتوێی ئایندهی لیبیا به‌بێ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بکه‌ن که وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت به‌شێـکه له ڕابردووی ئه‌و وڵاته.
لای خۆیه‌وه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی په‌یمانی داوه له شه‌ڕکردن به‌رده‌وام بێت. ڕۆژی سێشه‌ممه له وتارێـکیدا که هه‌ر ده‌نگه‌که‌ی له ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ته‌وه په‌خش کرا، گوتی گه‌لی لیبیا خۆی نادات به ده‌سـته‌وه و هه‌تا سه‌ر له وڵاته‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی لیبیا دواتر وێنه‌ی بڵاوکرده‌وه و ده‌یگوت ئه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز قه‌زافیـیه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆک خێڵه‌کان. جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌ر له‌مه دوا جار که موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن بینرا کوتایی مانگی ڕابردوو بوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن به‌ره‌و میر نشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب ده‌ڕوات که بڕیاره ڕۆژ پـێـنجشه‌ممه کۆمه‌ڵی 22 وڵاتی په‌یوه‌سـت به مه‌سه‌له‌ی لیبیا له‌وێ وتووێژ بکه‌ن، له‌وانه سه‌باره‌ت به چۆنێتی یارمه‌تیدانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا.
مانگی ڕابردوو ئه‌و کۆمه‌ڵه وڵاته قایل بوون له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی پاره بۆ دابینکردنی خۆراک و پـێداویسـتی ته‌ندروسـتی و که‌ل و په‌لی له‌شـکری بۆ سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا.