حکومه‌تی تورکیا ئه‌مڕۆ گوتی ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه سوریانه‌ی له‌به‌ر مه‌ترسی تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا په‌ڕیونه‌ته‌وه نێو خاکی تورکیا به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته به لای که‌م 1600 که‌س.
په‌نابه‌ران ئه‌وانه‌ی روویان له تورکیا کردووه به‌هۆی سه‌رکوتکردنی چه‌ند هه‌فته‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له دژی خۆپـیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ته‌که‌ی، له وڵات هه‌ڵدێن. هاوکات هه‌ندێک له په‌نابه‌رانی سوری ده‌ڵێن چه‌کدارانی ڕه‌ش پۆش به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردووه.
له لایه‌کی تره‌وه حکومه‌تی سوریا بانده چاکداراکانی سه‌ر هه‌رێمی سنووری تاوانبارکردووه به‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌ی دوایـیدا 120 له ئه‌ندامانی هێزی ئاسایشی وڵاتیان کوشتووه و به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ری کاردانه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌شی له دژی ئه‌وانه‌ی به باندی چه‌کداران ناویان ده‌بات. هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی سوری وا به‌ره‌و باکوری وڵات ده‌جوڵێن بۆ پته‌وکردنی پێگه‌یان له ناوچه‌یه‌دا.
په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سوری بۆ تورکیا، هاوکاتی ئه‌وه‌یه که هه‌وڵه‌کانی دیپلۆماتانی له پشت په‌رده‌وه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه‌یه بۆ راگرتنی توندوتیژی له سوریادا.
ئه‌مڕۆ رووسیا رایگه‌یاند که ئه‌و له دژی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مه‌حکومکردنی سوریا راده‌وه‌ستێت، ئه‌و مه‌حکومکردنه‌ی که له سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له‌و باره‌یه‌وه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌لێکزه‌نده‌ر لوکه‌شڤیک، ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی نائارامی سوریا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتی جیهان و ئارامی ناکات.
له لایه‌کی تره‌وه پاپا بێنه‌دێکت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی سوریا بۆ ڤاتیکان کوبووه‌وه و پێی گوتووه که ده‌بێت حکومه‌تی سوریا ڕێز له شکۆمه‌ندی هاوڵاتیانی خۆی بگرێت.