گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیایان هه‌ژاند له‌م ده‌مه‌ی ناتۆ له گۆشار کردنه سه‌ر ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به‌رده‌وامه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن چاویان به چڕه‌دوکه‌ڵ که‌وتبوو له ناوچه‌ی باڵه‌خانه‌کانی به‌ڕێز قه‌زافی له‌و کاته‌ی ناتۆ هێرشێکی ئاسمانی به‌ده‌گمه‌نی له‌کاتی ڕۆژدا ئه‌نجامدا.
هه‌وڵه دیبلۆماتیـیهکانیش هه‌روه‌ها له ئه‌مڕۆدا به‌رده‌وامبوون له‌م کاته‌ی نێردراوێکی تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆکی روسیا دیمتری مێدڤدێڤ خۆی ئاماده‌ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاخیبوان له شاری بنغازی له خۆڕههڵاتدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت یه‌کێك له دیبلۆماته‌کانی که بنکه‌ی له میسره هه‌روه‌ها له‌م دواییه‌دا وتووێژی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی یاخیبوان‌دا کردبوو.
وه‌زاره‌ته‌که له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له ئه‌مڕۆ سێشهمه گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا گه‌شتێکی سێ ڕۆژی بۆ به‌کین ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام هیچ جۆره ورده‌کاری تریان باس نه‌کرد.
جێی باسه روسیا و چین ده‌نگیان نه‌دا له‌و ده‌مه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ده‌نگیان دا له‌سه‌ر دیاری کردنی ناوچه‌یه‌کی نه‌فڕین له لیبیادا و داوای وت‌ووێژیان کردووه وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانه‌که.
یاخیبوانی لیبیا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند شاری یهفرانیان له چیاکانی خۆرئاوا له‌ده‌ست هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی سه‌ندوه داوای ئه‌وه‌ی ناتۆ له میانه‌ی هێرشێکی ئاسمانی‌دا ئامانجه سه‌ره‌کیـیه‌کانی حکومه‌تیان تێکشکاند که ڕێی دا هێزه‌کانی ئۆپوزسیون به‌ره‌وپێش بچن.