کاربه‌ده‌ستان له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراوی نێو چاده به رووی ئۆتۆمبیلێکدا 15 که‌س کوژراون که 8 منداڵ له نێویاندان.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسان ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی " ئه‌رغه‌نداب " ی سه‌ر به پارێزگای قه‌نده‌هار یه‌ک که‌س بریندابوو.
هاوکات به‌رپرسان له پارێزگای لاغمانی خۆرهه‌ڵاتی وڵات ده‌ڵێن پۆلیس لێکۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ده‌کات که له ناوچه‌ی میهته‌رلام ڕوویدا و بووه مایه‌ی کوژرانی 2 پۆلیس و برینداربوونی 9 که‌سی لێکه‌وه‌ته‌وه.
له شوێنێـکی دیکه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، پۆلیس ده‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا به لای که‌م 3 که‌س کوژراون له نێویاندا 2 ئه‌فسه‌ری پۆلیس هه‌ن و رووداوه‌که له پارێزگای خۆست بووه.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گایه‌کی پۆلیس، به لای که‌م 12 که‌س برینداربوون .
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن سه‌رۆکی یه‌که‌یه‌کی کۆماندۆی ئه‌فغانی یه‌کێک بووه له‌و دوو ئه‌فسه‌ره کوژراوانه‌ی پـۆلیس.