ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌نابه‌ران ده‌ڵێت په‌ناهه‌نده‌کانی له لیبیا ده‌ژیان ژیانێکی سه‌ختیان به‌سه‌ر ده‌برد ته‌نانه‌ت به‌ر له وه‌ی شه‌ڕه‌که ده‌ستپێبکات. ده‌شڵێن که ڕووبه‌ڕووی فه‌رق و جیاوازی ده‌بوونه‌وه و له‌لایه‌ن خاوه‌ن کاره‌کانیانه‌وه به‌کاریش ده‌هێنران.
ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت له‌وه‌تای ئه‌و قه‌یرانه ده‌ستیپێکردووه و ده‌یه‌ها هه‌زار په‌نابه‌رانی که له لیبیا قه‌تیس ماونه‌ته‌وه زیاتر له جاران دووچاری هه‌راسان کردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان بوونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت زۆربه‌ی کرێکاره کۆچبه‌ره‌کانی ئه‌فه‌ریکا کراونه‌ته ئامانچ چونکه گومانیان لێده‌کرێت که له به‌کرێگیراوه‌کانی رێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بن که له ئاکامدا ژماره‌یه‌کی زۆریان کوژراون و سه‌ده‌هایان خۆیان شاردۆته‌وه.
وته‌بێژی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌نابه‌ران ( جیمینی پاندیا) ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌ی به تایبه‌تی نێگه‌رانه سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که زۆربه‌یان کرێکاری کۆچبه‌رن له ئه‌فه‌ریکا و فلپینه‌وه و له دوو شوێنی ترابلوسی پایته‌خت خۆیان حه‌شارداوه.
پاندیا ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك له‌و کۆچبه‌رانه له‌وه‌تای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕه‌که‌وه بێ کار ماونه‌ته‌وه چۆنکه خاوه‌ن کاره‌کانیان وڵاته‌که‌یان به‌جێهێشتووه. و له ئاکامی ئه‌وه‌ی وا هه‌ست ده‌که‌ن که هێچ شتێـکیان نه‌ماوه تا بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتهکانیندا بۆیه له لیبیا ماونه‌ته‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ی موچه‌کانیان وه‌ربگرن که له ئه‌ستۆی خاوه‌ن کاره‌کانیان ماوه‌ته‌وه و یاخود دۆزینه‌وه‌ی کارێکی تر. ژماره‌یه‌کی تریان به‌جێ ماون تا ئاگایان له موڵك و ماڵی خاوه‌ن کاره‌کانیان بێت. به‌ڵام له مانگی دووه‌وه موچه‌یان نه‌دراوه‌تێ. هه‌روه‌ها کاریگه‌ری کارنه‌کردنی سێسته‌می بانکه‌کان له ئاکامی ئه‌و ڕه‌وشه‌ش وایکردووه که هێچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌بێت تا موچه‌کانیان له خاوه‌ن کاره‌کانیانه‌وه وه‌ربگرن.
پاندیا ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و کرێکاره کۆچبه‌رانه‌ی که له لیبیان له وڵاتانی بیابانی باشوری ئه‌فه‌ریکا وه‌ك گانا و تۆگو و نه‌یجیریا و کامیرۆنه‌وه هاتوون که زۆربه‌یان هێچ کارێکی لێهاتوو شاره‌زا نازانن و کرێکارانی نادێکیومهنت کراون. که ڕه‌وشی ناقانونیان به تایبه‌تی ده‌یانکاته ئامانج بۆ ده‌ستگیرکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان.
پاندیا ده‌ڵێت " به به‌رچاوگرتنی ڕه‌وشه‌که‌یان ڕاستیـیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی بێ لانه و ماڵێکی گونجاون، بێ خۆراك ، پشت به‌وه ده‌به‌ستن که سا ههرچیهیان بدرێتێ له خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه له خێرخوازان و یا له خه‌ڵکانی تره‌وه له کۆمه‌لگاکه له لیبیـیه‌کان و یان ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی لیبیا نین ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نرخی خۆراك له‌وه‌تای ئه‌و شه‌ڕه ده‌ستیپێکردوه تا چوار هێنده زیادی کردووه."
جێ ئاماژه بۆ کردنه له‌وه‌تای کۆتایی مانگی دووه‌وه ئه‌و ڕێکخراوه‌ی که بنکه‌ی له جهنێڤایه یارمه‌تی داوه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 144 هه‌زار کۆچبه‌ر به‌ره‌و وڵاته‌کانیان له میسر و جه‌زائیر و تونس و چاد و نه‌یجه‌ر.
ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌نابه‌ران ده‌ڵێت له‌م ده‌مه‌ی قه‌یرانه‌که به‌رده‌وامه ژماره‌ی خه‌ڵکی له سنوره‌کانی لیبیاوه هه‌ڵدێن به خێرایی ڕووه و زیادبوون ده‌ڕوات. ده‌شڵێن نزیکه‌ی یه‌ك ملێۆن که‌س تا ئه‌و دواییه‌دا به‌ره‌و سنووری شه‌ش وڵاتانی دراوسێ ده‌ربازبوون و یاخۆد گه‌یشتونه‌ته ئیتالیا و ماڵتا دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتێکی پڕ مه‌ترسیان له نێو ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه بڕیبوو.