دیبلۆماتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رقاڵی ده‌رکردنی بڕیارێـکن بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی سوریا سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکردنی خوێناوی بۆ ڕاپه‌ڕینی دژ به حکومه‌ت له کاتێـکدا په‌نابارانی سوری له تاو توندوتیژی له سنووره‌کانی باکوری سوریاوه په‌ڕیونه‌ته‌وه ئه‌ودیو سـنووری تورکیا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا به‌رنووسی بڕیارێـک ده‌خه‌نه ڕوو سه‌باره‌ت به سه‌رزه‌نشـکردنی ئه‌و سه‌رکوتکردن له سوریادا، به‌ڵام په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاره هێشـتا دیار نیـیه، له ده‌مێـکدا ئه‌م هه‌فته‌یه ڕووسیا ڕایگه‌یاند که ڤیتۆ له دژی ئه‌و بڕیاره به‌کارده‌هێنێت.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هانی سوریای دا بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی لێبورده‌یی زیاتر به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی له ده‌مێـکدا ژماره‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌ری سوری ڕوو له تورکیا ده‌که‌ن.