گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی لایه‌نگران و نه‌یارانی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چاکسـازی به‌یه‌کیان داداوه.
عێراقیـیه‌کان له شـاره‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که گردبوونه‌وه به بۆنه‌ی ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی ئه‌و 100 ڕۆژه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر داینابوو بۆ باشـکردنی شێوازی کارکردنی حکومه‌ته‌که‌ی.
نه‌یارانی سه‌رۆک وه‌زیر ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕی و دیانگوت هیچ باشبوونێـک ڕووی نه‌داوه. لایه‌نگرانی به‌ڕێز مالیکیش خۆپـیشـاندانیان کرد بۆ ده‌ربڕینی پـێشـتیوانی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌ت. به‌پـێی ڕاپۆته هه‌واڵیـیه‌کان هه‌ندێـک له‌و خۆپـیشـانده‌رانه داوای له سێداره‌دانی ئه‌و یاخیبووانانیان کردووه که به هێرشه‌کانیان وڵاته‌که‌یان نائارام کردبوو.
هه‌واڵیش هه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که‌وا له به‌غدا که‌سانی خێڵه‌کی په‌لاماری خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌تیان داوه.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا کۆمه‌ڵێـکی میلیتانی شیعه به‌رپـرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ڕاگه‌یاندووه که 5 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی تیایدا کوژران.
که‌تائیب حزبوڵڵا پـێـنجشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت هێرشه‌که به ڕۆکێت ڕۆژی دووشه‌ممه کرابووه سه‌ر شوێنێـکی ئه‌مه‌ریکایی له به‌غدا.