هێزه‌کانی ئاسایشی سوری به‌رده‌وامن له ده‌ستڕێژکردن له خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زا، ئه‌وانه‌ی وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌مڕۆ هه‌ینی گردبوونه‌وه‌ی مه‌زنیان سازدا.
له‌و باره‌یه‌وه، گه‌واهیده‌ران و چالاکوانان ده‌ڵێن له ئاکامی به‌کارهێنانی گولله‌ی ڕاسته‌قینه‌وه و گازی فرمێسک ڕێژ له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه به لای که 8 که‌س کوژراون له نێو ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی داوای رۆیشتنی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌دیان ده‌کرد.
راپۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن که زۆربه‌ی کوژراوانی ئه‌مڕۆ له نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت بووه ، تیدا به هه‌زاران له خۆپیشانده‌ران دوای نوێژی هه‌ینی ڕژانه نێو جاده و بانه‌کانه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌مڕۆ له چه‌ند شاری دیکه‌ی سوریا سازدران له‌وانه له شاری ده‌رعا و دیر ئه‌زور وهه‌روه‌ها له قامیشلو.
له لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌تا دێت ورده‌کاری زیاتر له‌سه‌ر ڕه‌وشی شاری حه‌ما ئاشکرا ده‌بێت ، واته ئه‌و شاره‌ی که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه له ژێر گه‌مارۆی هێزه له‌شکریـیه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌ددایه. له‌و باره‌یه‌وه چالاکوانێکی سیاسی له شاری" حه‌ما" ئه‌مڕۆ به به‌شی فارسی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه که هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیر و کوشتنی هه‌ره‌مه‌کیـیان له شاره‌که‌دا پیاده کردووه ، له‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵی چالاکوانان ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت وێڕای هه‌ڵمه‌تی سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیان له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی دژ به حکومه‌ت ئه‌نجامدرا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گوشاری نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌تا دێت ڕوو له هه‌ڵچون ده‌کات. له راگه‌یاندنێکی ئه‌مڕۆی شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ داوایان له حکومه‌تی سوریا کرد کاری کوشتنی هاوڵاتیانی خۆی ڕاگرێت و ڕێبازی دیالۆگی بگرێته به‌ر.