کاربه‌ده‌ستانی عێراقی به‌دوای به‌لایه‌نی که‌م 8 زیندانیدا ده‌گه‌ڕێن که له به‌ندیخانه‌یه‌کی باشوری به‌غدای پایته‌خت هه‌ڵاتوون. ئه‌و زیندانییانه دووابه‌دووای پێکدادانێک له‌نێو به‌ندیخانه‌که‌دا هه‌ڵاتن که به‌لایه‌نی که‌م 5 که‌سی تێدا کوژرا.
ئه‌و زیندانییانه دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی له گرتوخانه‌یه‌کی شاری حلله پاش ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر چه‌که‌کانی پاسه‌وانه‌کان گڕیان له ژوره‌کانی گرتوخانه‌که به‌ردا و ڕایان کرد.
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسی له زاری ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌که حه‌یده‌ر ئه‌لزه‌مبوره‌وه ڕایگه‌یاندووه ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵاتوون ئه‌ندامه باڵاکانی ئه‌لقاعیده و ملیتانه شیعه‌کانن که سیزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بارودۆخی زیندانه‌که ئێستا کۆنتڕۆڵ کراوه.