کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودی و یه‌مه‌ن ده‌ڵێن سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدولڵا ساڵح نه‌خۆشخانه‌ی له ڕیاز به‌جێهێشتووه، که له‌وێ چاره‌سه‌ر کرابوو له‌به‌ر برینی زۆری سووتان له ئاکام هێرشی بۆمبی 3ی مانگی 6 بۆسه‌ر کۆمه‌ڵێک باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعای پایته‌خت.
کاربه‌ده‌ستانی ده‌ڵێن ده‌رنگانێکی شه‌ممه، به‌ڕێز ساڵح له نه‌خۆشخانه ده‌رکه‌وت و چۆته شوێنێکی حکومه‌تی سعودی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بێته‌وه سه‌رخۆی. جارێ هیچ باسی ئه‌وه نه‌کراوه ئه‌و چ کاتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌مه‌ن.
به‌ڕێز ساڵح ئاماده نه‌بووه ده‌ست له کاربکێشیته‌وه سه‌ره‌ڕای شه‌ش مانگ خۆپسشاندانی سه‌رتانسه‌ری به دژی ده‌سته‌ڵاتی 33 ساڵه‌ی تاکڕه‌وانه‌ی. جێگه‌ره‌که‌ی عه‌بد ڕه‌بو مه‌نسور تا ئێستا وڵاتی به‌ڕێوه بردووه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له به‌ڕێز ساڵح کردووه ڕازی بێت به به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو که به پێی ئه‌و له ماوه‌ی 30 ڕۆژ ده‌سه‌ڵات ده‌داته جێگه‌ره‌که‌ی له‌به‌ریدا به‌ڕێز ساڵح په‌ناپارێزی قانونی وه‌ردگریت. سه‌رۆکی یه‌مه‌ن هه‌تا ئێستا قایل نه‌بووه به‌رنامه‌که مۆربکات.