به‌حره‌ین و کوه‌یت چوونه پاڵ عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ بانگهێشتکردنی باڵیۆزه‌کانی خۆیان له سوریاوه وه‌ك ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکردنی کوشنده‌ی سوریا بۆ جودابیرانی سیاسی که له پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیان به خۆپیشاندانه‌کانی دژ به حكومه‌ت کردووه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین و کوه‌یت له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند بانگهێشتی نێردراوه‌کانی خۆیان بۆ دیمه‌شقی پایته‌خت کردووه‌ته‌وه بۆ ڕاوێژکردن.
عه‌ره‌بستانی سعودیه یه‌که‌مین وڵاتی عه‌ره‌بیه که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رگرت هاوکاتی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی گوشاری له‌سه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوری زیاتر کردووه بۆ ڕاگرتنی به‌کارهێنانی هێز دژ به خۆپیشانده‌رانی داوای کوتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌که‌ن.
شێخ محه‌مه‌د ئه‌لسه‌باح وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوه‌یت هه‌روه‌ها گوتی له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانی له شه‌ش وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو به‌م زووانه کۆده‌بێته‌وه بۆ تاوو‌توێکردنی ڕه‌وشی سوریا.
بانگهێشتکردنی باڵیۆزه‌که دوابه‌دوای هه‌ره خوێناوی‌ترین هه‌فته له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا هاتووه .
خه‌باتکارانی مافه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا به پشتیوانی زرێپۆشه‌کان له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا سه‌ده‌ها که‌سیان له شاری حه‌ما و دێر ئه‌لزور و ناوچه‌کانی تر کوشتووه.