مه‌له‌زانی ئه‌مه‌ریکایی دیانا نیاد هه‌وڵ ده‌دات ببێت به یه‌که‌م که‌س که له ههڤانای کوباوه به مه‌له بپه‌ڕێته‌وه بۆ فلۆریدا به‌بێ قه‌فه‌سی خۆپاراستن له ماسی شارک. دیانا له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌ستیکرد به گه‌شته 166 کیلۆمه‌ترییه‌که‌ی به مه‌له.
دیانا ئه‌و مهلهکردنهی به ساته‌وه‌ختێکی سیمبوڵی بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له نێوان ئه‌مه‌ریکا و کوبا له قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌و هه‌نگاوه چاوهڕواندهکرێت 60 کاتژمێری پێ بچێت و خه‌ونێکی ته‌واوی ژیانی ئه‌و مه‌له‌زانه ته‌مه‌ن 61 ساڵانه ئهمهیکایییه بووه. تیمێکیش به به‌له‌م له‌گه‌ڵ دیانادا گه‌شته‌که ده‌که‌ن.
شایانی باسه دیانا ئه‌م هه‌وڵه‌ی به قه‌فه‌سی خۆپاراستن له ماسی شارک له سالی 1978 یش دا له‌و کاته‌دا ته‌مه‌نی 28 ساڵان بوو. به‌ڵام پاش 48 کاتژمێری مه‌له‌کردن وازی هێنا.