هاوڵاتیانی یه‌مه‌نی بۆنه‌ی یه‌که‌مین هه‌ینی مانگی ره‌مه‌زان به سازدانی گردبوونه‌وه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ده‌گێڕن.
له‌و باره‌یه‌وه راپۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن لایه‌نگرانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی وڵات ڕۆژی هه‌ینی بۆ ئه‌نجامدانی رێپێوانیک له سه‌نعای پایته‌خت گردبوونه‌وه و ناوی هه‌ینی سنگفراوانیان لێنا.
هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌مڕۆش خه‌ڵکانی نه‌یاری عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له سه‌نعای پایته‌خت و له شاری ته‌عز گردبوونه‌وه‌ی مه‌زنی ناڕه‌زاییان ئه‌نجام دا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌رۆکی یه‌مه‌نی هێشتا هه‌ر له شانشینی سعودیه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و برینانه‌ی که به هۆی هێرشێکی موشه‌کی بۆ سه‌ر کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی دووچاری بوو. عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له هه‌فته‌ی رابردوودا داوای کرد له میانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا کۆتایی به چه‌ندان مانگی ناڕه‌زایی نێو شه‌قامه‌کانی وڵات بهێنرێت.
نه‌یارانی حکومه‌تی یه‌مه‌نی داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ده‌که‌ن و ئۆپۆزسیۆنیش داواکاری سه‌رۆک له‌مه‌ڕ دانوستاندن ره‌تکردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ته‌نها ئه‌و کاته وتووێژکردن په‌سه‌ند ده‌که‌ن که سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا رازیبێت ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ببێت.