چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا به پاڵپـشـتی تانکه‌وه هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر شاری دێر ئه‌لزور و ناوچه‌یه‌کی پارێزگای حومس، به لای که‌م 24 که‌سیان کوشـتووه.
چالاکوانان له ناوچه‌که ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کان خۆیان کردووه به شـاری دێر ئهلزوردا که ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که و له‌وێ به لای که‌م 20 که‌سیان کوشتووه. هه‌روه‌ها ده‌نگی ته‌قینه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاره‌که‌دا بیسـتراوه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه که هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا په‌لاماری ناوچه‌ی دۆڵی حوله‌ی پارێزگای حومسیان داوه و له‌وێش به لای که‌م 4 که‌سیان کوشـتووه.
ئه‌م هه‌واڵانه پـشـتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه چونکه حکومه‌تی سوریا ڕێـگه به ڕۆژنامه‌وانانی بیانی و سه‌ربه‌خۆ نادات بچنه ناوچه‌که‌وه.
ئه‌م هێرشـانه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێن که سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای له سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرد ده‌سـتبه‌جێ له به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری له دژی خه‌ڵکی سیڤیل ڕابوه‌سـتێت ئه‌وانه‌ی به‌شداریـیان له‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی دژی حکومه‌تدا کردووه که‌وا بۆ چوار مانگه درێژه‌ی کێشـاوه.
ئۆفیسی ڕۆژنامه‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنی ده‌گمه‌ندا به‌ڕێز بان کی مون به ڕێبه‌ری سوریای گوتووه ئه‌و زۆر نیگه‌رانه له‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌کان و ژماری کوژراوان له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی له سوریادا زیادیانکردووه.
ئۆفیسه‌که ده‌شڵێت به‌ڕێز بان کی مون پـێشـی گوتووه ئه‌و چاکسـازیـیه سیاسیـیانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنی داوه به ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نێت جێی بڕوا نابێت ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستبه‌جی به‌کارهێنانی هێز و ده‌سـتگیرکردنی چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن ڕانه‌گرێت. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه حکومه‌تی سوریا هیچی له باره‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیـیه تهلهفونیـیهوه باس نه‌کردووه.