كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌ره‌ک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی فه‌رمانی داوه وه‌زیری کاره‌با ده‌ست له کاربکێشیته‌وه له‌به‌ر ئه‌و ناڕێکیانه‌ی کراون له به‌خشینی قۆنته‌رات به ئامانجی پێشخستنی که‌رتی کاره‌بای عێراق.
یه‌کشه‌ممه، کاربه‌ده‌ستان گوتیان وه‌زیری کاره‌با ره‌عد شه‌للال په‌سنی قۆنتراتی 1.7 ملیار دۆلاری دابوو له‌گه‌ل کۆمپانیای که‌نه‌دایی (Capgent) و کۆمپانیای ئه‌ڵمانی
(MBH) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو کۆمپانیایه مه‌رجی پێویستیان به پێی پێواره‌کانی عێراق تێدا نه‌بووه بۆ وه‌رگرتنی قۆنتراته‌کان.
بۆ جێبه‌جێـکردنی فه‌رمانه‌که‌ی مالیکی، پێویسته په‌رله‌مانی عێراق په‌سندی بکات.
شه‌للال ئه‌ندامی پارتی ئه‌لعێراقیـیه‌یه که سونییه‌کان پشتیوانی لێده‌که‌ن، لایه‌نی سه‌ره‌کی له حکومه‌تی هاوپه‌یمانی به‌ڕێز مالیکی به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان. ئه‌لعێراقییه زۆرجاران به‌ڕێز مالیکی تاوانبار کردووه که ڕێزی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ناگرێت که کوتله سیاسیه‌کانی عێراقی (شیعه، سونی، کورد) بۆ دابه‌شکردبی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون.