لۆبسانگ سانگهی سوێندی یاسایی خوارد له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا وه‌ك سه‌رۆکی حکومه‌تی تبت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جێی دالای لامای گرته‌وه وه‌ك ڕێبه‌ری سیاسی بزوتنه‌وه‌که.
به‌ڕێز سانگهی سوێندی یاسایی بۆ سه‌ره‌ك وه‌زیران خوارد له مه‌راسیمێکدا له‌لایه‌ن دالای لاماوه سه‌رپه‌رشتی کرا له شاری دار ماساڵای هندستان که بنکه‌ی حکومه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی لێیه.
مه‌راسیمه‌که کۆتایی هێنا به چه‌نده‌ها مانگی قوناغی گواستنه‌وه له نێو کومیته‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی تبتیـیه‌کان له‌ئاکامی بڕیاری دالای لاما بۆ ده‌ست له‌کار کشانه‌وه له کاروباری سیاسی‌دا. ده‌یه‌ها هه‌زار له تبتیـیهکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێز سانگهیان له مانگی چواردا هه‌ڵبژارد. دالای لامای 76 ساڵان ته‌مه‌ن ده‌ڵێت ڕۆڵه‌که‌ی وه‌ك ڕێبه‌رێکی رۆحانی ده‌هێڵێته‌وه.
به‌ڕێز سانگهی 42 ساڵان ته‌مه‌ن له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵگای سیڤیلی چین و حکومه‌ته‌که‌یانه‌وه بکات له پێناوی چاره‌سه‌رکردنی ناکوکیـیهکان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به‌ڕێز سانگهی به‌ڵێنی دا به هێنانه دی ئازادی بۆ تبتیـیه‌کان و کارکردن له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی دالای لاما بۆ خاکه‌که‌ی.