حکومه‌تی فیدڕاڵی کاتی سۆمالیا ڕایگه‌یاند چه‌کدارانی ئه‌لشه‌باب له مه‌گادیشۆ کشاونه‌ته‌وه، له ئێستادا ناوچه‌که له ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و حکومه‌ته‌دایه که یه‌کێتی ئافریکا پشتیوانی لێده‌کات. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گه‌یب جۆسلۆ ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
کاربه‌ده‌ستان له سۆمالیا ده‌ڵێن له ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکری سه‌رکه‌وتووانه‌ی هیزه‌کانی حکومه‌ت و یه‌کێتی ئافریکا ملیتانه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له پایته‌ختی وڵاته‌که ده‌رکران.
شاره‌وانی مه‌گادیشۆ ئه‌حمه‌د نوور ده‌ڵێت " هێزه‌کانی حکومه‌ت و هێزه‌کانی یه‌کێتی ئافریکا له سۆمالیا پێکڕا شه‌ڕێکی توندیان بۆ شکستپێدانی ئه‌لشه‌باب کرد، له ئاکامدا ملیتانه‌کان له پایته‌خت کشانه‌وه، به بڕوای من کۆتایی هاتن به ئه‌لشه‌باب له سێ مانگ پێش ئێستاوه ده‌ستی پێکردووه".
نوور ڕایشیگه‌یاندووه هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن له ڕاوه‌دونانی ملیتانه‌کان له به‌شه‌کانی دیکه‌ی سۆمالیاشدا.
وته‌بێژێکی ئه‌لشه‌باب گوتویه‌تی گروپه‌که له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینییه‌وه ده‌ستی کرد به پاشه‌کشێ کردن له مه‌گادیشۆ به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌که‌ی به هه‌نگاویکی ستراتیژی له‌قه‌ڵه‌م دا و گوتی ئه‌لشه‌باب له شوێنه‌کانی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت ده‌مێنێته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردووه‌وه ئه‌لشه‌باب شه‌ڕ بۆ ڕوخاندنی حکومه‌تی سۆمالیا ده‌کات و ناوچه‌یه‌کی زۆری سۆمالیای کۆنتڕۆل کردووه زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن که گیرۆده‌ی ده‌ستی بێ‌بارانی و برسێتین.
سه‌رۆک وه‌زیری سۆمالیا عه‌بید وه‌لی محه‌مه‌د عه‌لی ڕۆژی شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که یاخی بوونی ئه‌لشه‌باب هۆیه‌کی سه‌ره‌کی برسێتییه.
گروپه‌که به توندی کۆنتڕۆڵی گه‌یاندنی که‌لو په‌لی یارمه‌تی بۆ قوربانیانی برسێتی ده‌گرت و ڕێگایان نادا زۆر له ئاژانسه‌کانی یامه‌تی ڕۆژئاوا که‌ره‌سته بگه‌ێننه قوربانییه‌کان.
حکومه‌تی سۆمالیا ده‌شڵێت ئه‌و گروپه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌شه بۆ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له نێو وڵاتی خۆیاندا ئاواره بوون و هه‌ڵاتوون بۆ مه‌گادیشۆ.
به‌ڵام شاره‌وان نوور ده‌ڵێت ده‌رکردنی ئه‌لشه‌باب مه‌ترسییه‌کانی ئاواره‌کان که‌م ناکاته‌وه.
نوور ده‌شڵێت " ئه‌وه ئه‌لشه‌باب نییه که کێشه بۆ که‌سانی ئاواره له نێو وڵاتی خۆیاندا دروست ده‌کرد ئه‌وه دوژمنێک بوو له ناو خودی ئێره‌دا، جا ئێمه له ئه‌لشه‌باب زیاتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا مامه‌ڵه بکه‌ین".
نوور ڕایگه‌یاندووه له کاتێکدا که ئهلشهبابیش نه‌مان په‌نابه‌ره‌کانی مه‌گادیشۆ هێشتا له‌لایه‌ن ملیتانی تره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت، لۆردهکای شه‌ڕ که هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندییان له شه‌ڕدایه.
هه‌فته‌ی ڕابوردوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند برسێتییه‌کی زۆر له‌نێو ئاواره‌کانی مه‌گادیشۆ و ئهفگۆیای ده‌روازه‌ی ڕۆژئاوای پایته‌ختدا هه‌یه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند به‌گشتی پێنج ناوچه‌ی سۆمالیا له بیرسێتییهکی زۆردان و زیاتر له 3 ملیۆن که‌س پێویستییان به یارمه‌تییه‌کی ده‌ستبه‌جێ هه‌یه بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:05 خوله‌که.