کاربه‌ده‌سـتانی تایله‌ند ده‌ڵێن له باشوری وڵاته‌که‌یان سێ بۆمب به دوای یه‌کتردا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون و 70 که‌سی دیکه برینداربوون
گه‌واهیده‌ران به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوتووه که‌وا سه‌رهه‌ڵـداوانی جوداخوازی ته‌وارق خۆیان کردووه به نێو شـارۆچکه‌ی جاوی سـتراتیژی له باکوری وڵاته‌که
یاسا دانه‌رانی تورکیا یاسایه‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری په‌روه‌رده‌ییان په‌سه‌ند کرد که ڕێگا ده‌دات خوێندکارانی قۆناغی ناوه‌ندی وانه‌ی ئاینی بخوێنن.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما هه‌نگاو به‌ره‌و پێش ده‌نێت بۆ دیاری کردنی سزا دژ به هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران. دوای ئه‌وه‌ی که ڕایگه‌یاند به ڕاده‌ی پێویست نه‌وتی خاو له بازاڕی جیهاندا هه‌یه که هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا زیانیان پێ ناکه‌وێت ئه‌گه‌ر نه‌وت له ئێران نه‌کڕن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن سه‌ردانی ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌کات بۆ وتووێژکردن به مه‌به‌سـتی زیادکردنی گوشـاره‌کان له‌سه‌ر به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا
نیکۆلای سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیسی وڵاته‌که‌ی له میانه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توندئامێز له دژی گومانلێـکراوانی ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا 19 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه
یاری بیتاقه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ناسراوه به میگاملیۆن گه‌یشـتووه‌ته بڕی 540 ملیۆن دۆلار و خه‌ڵـکی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که له به‌رده‌می فرۆشـگاکاندا ڕیزیان گرتووه بۆ گڕینی بلیته‌که‌ی
کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت ده‌بێت حکومه‌تی سوریا ئاگربه‌سـتێـک ڕابگه‌یه‌نێت و هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ڕابگرێت
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز، لێدوانی گرووپی چالاکی کومیته‌کانی رێکخستنی خۆجێی هێنایه‌وه که سه‌ربازانی وه‌فادار به سه‌روک ئه‌سه‌د هیرشیان بو سه‌ر شار ساراقب له باکور برد، چل که‌سیان کوشت و ته‌رمه نه‌ناسراوه‌کان له شه‌قامان ده‌دیتران و مه‌ده‌نی بریندار بوون دوای ئه‌وه‌ی چوار کاتژمێران هێرشه‌کان درێژه‌یان کێشا.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب له میانه‌ی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا پشـتگیری خۆیان بۆ پـلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان له‌مه‌ڕ قه‌یرانی سوریا ڕاگه‌یاند
ڕێبه‌رانی عه‌ڕه‌ب به‌شدار له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه له به‌غدا داوا له سوریا ده‌که‌ن پلانی ته‌قه‌وه‌ستاندن به جێ بگه‌یه‌نیت، به‌ڵام هیوایه‌کی که‌م هه‌یه به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د هیج کارێک بکات بو ئه‌وه‌ی سه‌رکوتی یه‌ک ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی وڵات ڕابگرێت.
پـێشـبینی ده‌کرێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب پـشـتگیری له پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانی ناو سوریا
سه‌رۆکی له‌شـکری پاکسـتان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانده له‌شـکریـیه باڵاکانی ئه‌مه‌ریکا کۆبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره سـازبکرێت
کۆفی ئه‌نانی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا به پـلانه‌که‌ی بۆ کۆتاییهێنان به توندوتیژی قایل بووه
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌وڵی ڕژد و به‌رده‌وام بدرێن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی له جیهاندا
گه‌وره سه‌رکرده‌ی پـێشـووی له‌شـکری تورکیا که دادگایی ده‌کرێت به تاوانی وه‌ک ده‌گوترێت پـیلانی بۆ کوده‌تا له دژی حکومه‌ت گێڕاوه
تورکیا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا داخست و ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره به‌هۆی خراپـی باری ئاسایشیـیه‌وه دراوه
به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی خۆیان ڕێـکبخه‌ن په‌یوه‌ست به نیازی کۆریای باکور بۆ هه‌ڵـدانی موشه‌کێـک
ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی توانیویانه ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر 13 سه‌کۆی هه‌ڵدانی موشه‌ک که ئاماده‌کرابوون بۆ لێـدانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا
باراک ئۆباما و سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆن باک ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له سیۆڵی بایته‌خت کۆبوونه‌وه و پـێـکه‌وه به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوویان نیشـان دا له به‌رامبه‌ر شیانی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه بـبێت
زیاتر نیشـان بده