گه‌وره سه‌رکرده‌ی پـێشـووی له‌شـکری تورکیا که دادگایی ده‌کرێت به تاوانی وه‌ک ده‌گوترێت پـیلانی بۆ کوده‌تا له دژی حکومه‌ت گێڕاوه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دادگا هاته ده‌رێ و گوتی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاڕاسته‌ی کراوه شـتێـکی بێ مانایه.
ئه‌لکه‌ر باشبوغ سه‌رکرده‌ی پـێشـووی له‌شـکری تورکیا له دانیشـتنه‌که‌ی دادگا هاته ده‌رێ پاش ئه‌وه‌ی داواکاری گشـتی ده‌نگی ته‌له‌فونێـکی تۆمارکراوی لێدا که تیایدا دوو گومانباری دیکه به پـیلانکه قسه‌یان ده‌کرد. باشبوغ به توڕه‌یـیه‌وه ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی تۆمارکراوه‌که له دادگا ده‌ربڕی.
پـێشـتر باشبۆغ ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه که ده‌سـتی هه‌بێت له پـیلانێـکی وه‌ک ده‌گوترێت تێرۆرستی ئه‌رگه‌نه‌کۆن و ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه به‌رگری له خۆی بکات و ده‌ڵێت ئه‌و دادگایه ده‌سـه‌ڵاتی دادگایی‌کردنی ئه‌وی نیـیه.