ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی توانیویانه ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر 13 سه‌کۆی هه‌ڵدانی موشه‌ک که ئاماده‌کرابوون بۆ لێـدانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌و ده‌مه‌ی فڕۆکه‌ی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب بگه‌یشـتنایه ئه‌وێ بۆ ئاماده بوون له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی عه‌ره‌ب له به‌غدا.
حاکم ئه‌زاملی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ڕادیۆی سه‌وای گوت که‌وا یاخیبووان دایانـنابوو له چه‌ند ناوچه‌یه‌که‌وه له فڕۆکه‌خانه‌که بده‌ن، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک زانیاری هه‌واڵگری به هێزه‌کانی ئاسایش گه‌یشـتوون و به‌هۆیانه‌وه توانرا پـیلان‌گێڕان ده‌سـتگیربکرێن و هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر 13 سه‌کۆی هه‌ڵدانی موشه‌کیدا بگیرێت.
زاملی له درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌شیدا گوتی ئه‌و پـێی وایه له میانه‌ی به‌سـتنی کۆنگره‌که‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ڕێبه‌ر و کاربه‌ده‌سـتانی عه‌ره‌بدا نابێت. ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش ده‌توانن باری ئاسایش ڕابگرن و ڕێـگه نه‌ده‌ن ڕووداوی گه‌وره ڕووبدات.