نیکۆلای سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیسی وڵاته‌که‌ی له میانه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توندئامێز له دژی گومانلێـکراوانی ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا 19 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز سـارکۆزی ده‌ڵێت پـۆلیس له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مڕۆیدا له شـاری تۆلۆز و هه‌روه‌ها شوێنه‌کانی دیکه‌ی وڵات ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه.
هاوکات ڕاپـۆرته‌کانی په‌یوه‌سـتی پـێشـتر باسیان له ده‌سـتگیرکردنی 20 که‌سیان کرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌کانی پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسـا بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک کاری کوشـتن بوو له شـاری تۆلۆز که له لایه‌ن محه‌مه‌د مهراحی چه‌کداری توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌نجام درا.
دوێنێ له شاری تۆلۆز ته‌رمی محه‌مه‌د فه‌راحی کوژراو له شاری تۆلۆز نێژرا، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی له لایه‌ن قایمقامی شاره‌که و هه‌روه‌ها خانه‌واده‌که‌ی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک جه‌زائیرین.