گه‌واهیده‌ران به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوتووه که‌وا سه‌رهه‌ڵـداوانی جوداخوازی ته‌وارق خۆیان کردووه به نێو شـارۆچکه‌ی جاوی سـتراتیژی له باکوری وڵاته‌که، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـاری کیدالی پایته‌ختی هه‌رێمه‌که‌دا گرت.
په‌یامنێرێـکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که له ناوچه‌ی ڕووداوه‌کاندایه، ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوانی ته‌وارق به ژماره‌یه‌ک ماشێنه‌وه که ئاڵای ئهزاوهدیان به‌رزکردبووه‌وه خۆیان به نێو شـارۆچکه‌ی جاودا کردووه. ده‌ڵێت ده‌نگی ته‌قه‌ی چه‌کی قورس ده‌بیسـترێت و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی له‌شـکری وڵاته‌که لێـیان هاتوونه‌ته‌ده‌ست و به پشـتگیری هه‌لیکۆپته‌ری له‌شـکریـیه‌وه ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌که‌وه سه‌رهه‌ڵـداوانی ته‌وارق ده‌سـتیان به هێرشکردن کردووه، پاش ئه‌وه‌ی له وڵاتی لیبیا دراوسـێـیانهوه چه‌کیان ده‌ستکه‌وتووه.
کۆده‌تا سه‌ربازیـیه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووش له باماکۆی پایته‌ختی مالی به‌سه‌ر حکومه‌تی به دیموکراتی هه‌ڵبژێردراو، یارمه‌تیده‌ر بوو له‌م پـێشـڕهویـیهی سه‌رهه‌ڵـداوانی ته‌وارق به‌ده‌سـتیان هێناوه.
ته‌وارق به‌شێـکن له نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مازیغ و له چه‌ند وڵاتێـکی باکوری ئه‌فریکادا ده‌ژین و هه‌وڵی دامه‌زراندنی وڵاتێـک به ناوی ئه‌زاوه‌د ده‌ده‌ن.