ڕێبه‌رانی عه‌ڕه‌ب به‌شدار له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه له به‌غدا داوا له سوریا ده‌که‌ن پلانی ته‌قه‌وه‌ستاندن به جێ بگه‌یه‌نیت، به‌ڵام هیوایه‌کی که‌م هه‌یه به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د هیج کارێک بکات بو ئه‌وه‌ی سه‌رکوتی یه‌ک ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی وڵات ڕابگرێت.
حکومه‌تانی عه‌ڕه‌ب له سه‌ر ئه‌وه کۆک نین چه‌ند به هێزانه خۆ تێکه‌ڵ بکه‌ن بو ئه‌وه‌ی خوێنرێژی له سوریا ڕابگیرێت. وڵاتانی به ڕێبه‌ری سونی له که‌نداو وه‌ک عه‌ڕه‌بستان و قه‌ته‌ر هیوداران پێوه‌ندی سوریا له گه‌ل هاوپه‌یمانی شیعه‌ی ئیران بپچڕن، به‌لام ولاتانی عه‌ڕه‌ب هیشتا دوو دڵن له ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه هه‌لبگرن. عێڕاق که میوانداری کوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی کومکاری عه‌ڕه‌به، به تایبه‌تی خاڵێکی ئاسته‌مه چونکه حکومه‌تی به ریبه‌ری شیعه‌ی پێوه‌ندی نزیکی له گه‌ڵ ئیران هه‌یه ئه‌و ولاته که هاوپه‌یمانی باڵای ئه‌سه‌ده.
وه‌زیرانی ده‌روه‌ی کوبوونه‌وه لوتکه‌یه‌که له به‌رنووسه‌که‌یاندا ده‌ست تێوه‌ردانی بیانی په‌سند ناکه‌ن به‌لام پشتیوانی له خواسته‌کانی خه‌ڵکی سوریا بو ئازادی و دیموکراسی ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به پێی کۆپێک له به‌رنوسه‌که‌یه که به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئاسوشیتدپرس گه‌یوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق هوشیار زێباری بو ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئاگاییدا که کوبوونه‌وه‌که هیچ شتیکی نوێ له سه‌ر سوریا پیشنیار ناکات، به‌ڵام پشتیوانی له دیپڵۆماسی له‌ئارادای ئێستا بو چاره‌سه‌ری قه‌یران ده‌کات. زیباری هه‌روه‌ها کوتی کوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی داوا ناکات سه‌رۆک ئه‌سه‌د له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێ لابچت. به‌ڵام پاشان ئه‌و کوتی عیراق له رووبه‌رووبوون له گه‌ڵ توند وتیژی له سوریا نا‌توانیت هه‌روا به بێ لایه‌نی بمێنێته‌وه.