کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت ده‌بێت حکومه‌تی سوریا ئاگربه‌سـتێـک ڕابگه‌یه‌نێت و هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ڕابگرێت. هاوکات ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نوێ سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه.
ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی ئه‌نان ئه‌مڕۆ له جنێڤ به په‌یامنێرانی گوت ده‌بێت سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د پـلانه ئاشتیـیه شه‌ش خاڵیـیه‌که‌ی کۆفی ئه‌نانی سـکرتێری پـێشـووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جێبه‌جێ بکات. به‌ڵام به‌ڕێز فه‌وزی هیچ باسی له‌وه نه‌کرد که ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌سه‌د پـلانه‌که جێبه‌جێ نه‌کات چ ڕێوشوێنی دیکه ده‌گیرێته‌به‌ر.
هه‌رچه‌نده ڕۆژی سێشه‌ممه به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به پـلانه‌که قایل بوو، به‌ڵام توندوتیژیـیه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامبوون. هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌سه‌د له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر شـاری حومس به‌رده‌وامبوون و خومپاره‌یان گرتووه‌ته چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاره‌که و به لایه‌نی که‌م 2 که‌سیان کوشـتووه. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه شه‌ڕ و پـێـکدادان له پارێزگای ئیدلیب و ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت ڕوویانداوه.