کۆفی ئه‌نانی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا به پـلانه‌که‌ی بۆ کۆتاییهێنان به توندوتیژی قایل بووه.
گوته‌بێژێـکی به‌ڕێز ئه‌نان ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی سوریا به نامه‌یه‌ک وه‌ڵامی ئه‌نانی داوه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز ئه‌نان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی چینی کۆبووه‌وه، له نێویاندا سه‌رۆک وه‌زیر وین ژیباو، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ڵێنی داوه پـشـتیوانی له هه‌وڵی ناوبژیوانی ئه‌نان بکات.
پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان داوا له حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌کات به ئاگربه‌سـتێـک قایل بـبن و ده‌سـت به دیالۆگ و دانوسـتاندن بکه‌ن، به‌ڵام داوایه‌کی عه‌ره‌ب و ڕۆژئاوای تێدا نیـیه بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، که داوایه‌که له لایه‌ن ڕووسیا و چین ڕه‌تکراوه‌ته‌وه. پـلانه‌که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌سه‌ندکراوه.