تورکیا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا داخست و ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره به‌هۆی خراپـی باری ئاسایشیـیه‌وه دراوه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو تورکیا هاوڵاتیـیانی خۆی له سوریا ئاگادارکرده‌وه که‌وا نیازی هه‌یه خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له دیمه‌شق هه‌ڵپه‌سێرێت و داوای لێـکردن به‌ره‌و وڵات بگه‌ڕێنه‌وه.
له ئێسـتادا تورکیا زیاتر هاتووه‌ته ده‌نگ بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و خوێن ڕشتنه‌ی ناو سوریا. نزیکه‌ی 17 هه‌زار هاوڵاتی سوری به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵاتوون به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌و شه‌ڕه‌ی له وڵاته‌که‌یاندا به‌رده‌وامه.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو تورکیا میواندارێتی کۆبوونه‌وه‌ی دۆسـتانی سوریا بکات و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له میانه‌یدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وانه‌کردنی کۆمه‌کی ناسه‌ربازی سه‌رهه‌ڵداوانی سوری بهێنێته به‌رباس.