وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن سه‌ردانی ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌کات بۆ وتووێژکردن به مه‌به‌سـتی زیادکردنی گوشـاره‌کان له‌سه‌ر به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا تاوه‌کو سه‌رکوتکردنی دڕندانه له دژی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو ڕابگرێت.
بڕیاره خانم هێله‌ری له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌دا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ کۆبـبێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاست باڵای دیپـلۆماتانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو بـبێت.
پاشـان بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌گاته تورکیا به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می "دۆسـتانی سوریا" ، ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌یان له‌و وڵاتانه ئاماده ده‌بن که پشـتگیری سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ده‌که‌ن.
پـێشـبینی ده‌کرێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه سه‌نگی بخرێته سه‌ر چۆنێتی مسۆگه‌رکردنی پابه‌ندبوونی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به پـلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان. هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ کۆمه‌کردنی نا سه‌ربازیـیانه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا.