وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ده‌ڵێت چاوهڕواندهکرێت پارتی کرێـکارانی کوردسـتان کۆمه‌ڵێـک سه‌رباز و فه‌رمانبه‌ر ئازادبکات، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی نێوان حکومه‌تی تورکیا و سه‌رهه‌ڵـداوانی کورددا
کاربه‌ده‌سـتانی کۆریای باشور ده‌ڵێن پـێده‌چێت کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌که‌ی خۆی به ئه‌نجام گه‌یاندبێت و هێڵه تهلهفونیـیه گه‌رمه‌که‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له گوندی پانمونجۆم هه‌یه، بڕیبێتی
محه‌مه‌د ئیبراهیم وه‌زیری ناوخۆی میسر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و هه‌روا توندوتیژی و بێ سه‌روبه‌ری شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌ی بگرێته‌وه، ئه‌وا به ته‌واوی هه‌موو هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش له شه‌قامه‌کاندا ده‌کشێنه‌وه
جۆرج سه‌برا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ئاشـکرای کرد ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاربوو ئۆپـۆزسیۆن ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا سـازیبکات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی، دواخراوه
هه‌ریه‌ک له ئیتالیا و یۆنان پـشتڕاستیان کرده‌وه ئه‌و 7 که‌سه‌ی له مانگی ڕابردوودا له باکوری نایجیریا ڕفێندران و له لایه‌ن کۆمه‌ڵه چه‌کدارێـکی ئیسلامیـیه‌وه به بارمته ده‌سـتگیرکران، کوژراون
به‌هۆی مه‌ترسی ئاسایشیـیه‌وه کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه که بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان بۆ چه‌ک هه‌گڵ و حامید کارزایی سـازبکرێت
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان گوشاری زیاتریان خسـتووه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌د و له ئێسـتادا ده‌سـتیان کردووه به هێرشێـک بۆ ده‌سـتگرتنه‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کیان له ناوه‌ندی وڵاته‌که
کرستیانه‌کانی پاکسـتان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ژماره‌یه‌ک شـاری سه‌ره‌کی وڵاته‌که‌یاندا خۆپـیشـاندانییان سـازکرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سووتاندنی زیاتر له 100 ماڵی کرستیان به بیانوی کفرکردنی که‌سێـک
دانیشـتووانی دورگه‌کانی فۆکله‌ند، ئه‌وه‌ی 400 کیلۆمه‌تر له که‌ناره‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌رجه‌نتینه‌وه دوره، هه‌ردوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له ڕاپـرسیـیه‌کی فه‌رمیدا
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڤه‌نزوێـلا دوێنێ شه‌ممه ئه‌م ڕۆژه‌ی بۆ سـازدانی هه‌ڵبژاردنه‌که ڕاگه‌یاند، واته ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی نیکۆلاس مادورۆ جێـگری سه‌رۆک وه‌ک سه‌رۆکی کاتی وڵات سوێندی یاسایی خوارد
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بونیان سه‌بار ئه‌لعوبه‌یدی گوته‌بێژ و ڕێـکخه‌ری خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کانی عه‌ره‌بی سووننه له شـاری که‌رکوک له نزیک ماڵه‌که‌ی خۆی له گه‌ڕه‌کی ئه‌لواستی شـاره‌که کوژرا
ڕێوڕه‌سمێک که ده‌بوایه به‌بۆنه‌ی کۆتایی هێنان به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتووخانه‌یه‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر له ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی ئه‌فغانی بکرایه، به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراوه پوچه‌ڵ کرایه‌وه.
دادگایه‌کی میسڕ سزای مه‌رگی بۆ 21 که‌س په‌سه‌ن کردووه به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ئاژاوه کوشنده‌که‌ی ساڵی ڕابوردووی که له میانه‌ی یارییه‌کی تۆپی پێدا ڕوویدا.
ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که چاودێری سنوری سوریا ده‌که‌ن ده‌ڵێن 21 ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که چه‌ند ڕۆژێکه له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریاوه ڕفێنرابوون ئازاد کراون و ڕاده‌ستی حکومه‌تی ئوردن کراون.
وه‌زیری کشـتوکاڵی عێراق عزه‌دین ئه‌لده‌وله ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی له حکومه‌ت ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له شـاری موسڵ ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کرد و کوژراو و بریندار که‌وتنه‌وه
پـۆلیسی ئیسرائیل هه‌نارۆکی ده‌نگی گرته ئه‌و خۆپـیشـانده‌ره فهڵهسـتینیانهی به‌رد و بۆمبی مۆڵۆتۆڤیان ده‌گرته شوێنێـکی پـیرۆزی ئاینی له ئۆرشه‌لیم
ئه‌مڕۆ هه‌ینی جۆن برینان وه‌ک سه‌رۆکی نوێی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA له کۆشـکی سـپی له به‌رده‌م جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سوێندی یاسایی خوارد
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی مانگرتن و خۆپـیشـاندانه‌کانی گۆڕه‌پانی ئه‌حراری شـاری موسڵی باکوری عێراق پـێـکدادان له نێو خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی ئاسایش ڕوویاندا و له ئاکامدا 1 که‌س کوژراوه و 6 ی دیکه برینداربوون
ئه‌ندامان له هاوبه‌ندی نیشـتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا کۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی حکومه‌تێـکی کاتی بۆ وڵاته‌که‌یان
پـیته‌ر کینگ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه پـشـتڕاستیکرد که‌وا سوله‌یمان ئهبولغهیثی زاوای بن لادن که بۆخۆشی گوته‌بێژی پـێشـووی ئه‌لقاعیده بووه، له لایه‌ن هه‌ردوو ده‌زگای CIA و FBI له ئوردن ده‌سـتگیرکراوه
زیاتر نیشـان بده