پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو هوگۆ چاڤێز سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه گیانی له‌ده‌سـتدا، وا ئێسـتا پارته سیاسیـیه‌کانی ئه‌و وڵاته خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئاماده‌ده‌که‌ن که بڕیاره له 14 ی مانگی چواردا به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڤه‌نزوێـلا دوێنێ شه‌ممه ئه‌م ڕۆژه‌ی بۆ سـازدانی هه‌ڵبژاردنه‌که ڕاگه‌یاند، واته ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی نیکۆلاس مادورۆ جێـگری سه‌رۆک وه‌ک سه‌رۆکی کاتی وڵات سوێندی یاسایی خوارد.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نیکۆلاس مادورۆ ڕووبه‌ڕووی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن هینریکی کاپـریلێس بـبێته‌وه که‌بۆخۆشی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی میراندایه.
هینریکی کاپـریلێس که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردوودا له به‌رامبه‌ر هوگۆ چاڤێز شـکستی هێنا، ڕۆژی هه‌ینی ناڕه‌زایی توندی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر دانانی نیکۆلاس مادورۆ له پـۆستی سه‌رۆکدا و گوتی ئه‌وه فرتوفێڵێـکی ده‌سـتوریـیانه‌یه.