Accessibility links

پـۆلیسی ئیسرائیل بڵاوه‌ به‌ خۆپـیشـانده‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌کات


پـۆلیسی ئیسرائیل هه‌نارۆکی ده‌نگی گرته‌ ئه‌و خۆپـیشـانده‌ره‌ فه‌ڵه‌سـتینیانه‌ی به‌رد و بۆمبی مۆڵۆتۆڤیان ده‌گرته‌‌ شوێنێـکی پـیرۆزی ئاینی له‌ ئۆرشه‌لیم.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئاژاوه‌ و پـشێوی له‌ دوای نوێژی هه‌ینی له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌ به‌شه‌ کۆنه‌که‌ی ئۆرشه‌لیمدا ڕوویدا.
حکومه‌تی ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌ سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری فه‌ڵه‌سـتینی که‌ زۆربه‌یان ده‌مامکیان کردبوو، په‌لاماری هێزه‌کانی پـۆلیسیان دابوو، له‌ ده‌می بڵاوپـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران، له‌ ئاکامدا ژماره‌یه‌ک پـۆلیس برینداربوون.
XS
SM
MD
LG