کاربه‌ده‌سـتانی کۆریای باشور ده‌ڵێن پـێده‌چێت کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌که‌ی خۆی به ئه‌نجام گه‌یاندبێت و هێڵه ته‌له‌فونیـیه گه‌رمه‌که‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له گوندی پانمونجۆم هه‌یه، بڕیبێتی. ئه‌مه‌ش هاوکاتی ده‌سـتپـێـکردنی مانۆری سـاڵانه‌ی له‌شـکری نێوان کۆریای باشور و ئه‌مه‌ریکادا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه زیاتر له 13 هه‌زار سه‌ربازی کۆریای باشور و ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیان به مانۆڕی سـاڵانه‌ی له‌شـکری کرد، ئه‌وه‌ی به کی ڕیزۆڵڤ Key Resolve ناودبرێت. کۆریای باکوریش لای خۆیه‌وه وه‌ک مانۆڕه‌کانی سـاڵانی ڕابردوو سه‌رزه‌نشـتی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕه‌که‌ی کرد، به‌ڵام له ئه‌مسـاڵدا وا دیاره هێڵه ته‌له‌فونیـیه‌که‌ی له سـاڵی 1971 وه له نێوان هه‌ردوو کۆریادا له گوندی پانمونجۆم هه‌یه له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه بڕابێت.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور ده‌ڵێت ئه‌و هێڵه ته‌له‌فونیـیه‌ی که ڕۆژانه له کاژمێر 9 ی به‌یانی و 4 ی پاش نیوه‌ڕۆ له نێوان هه‌ردوو کۆریادا تاقی‌ده‌کرێته‌وه، ئه‌مڕۆ که‌س له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه وه‌ڵامی ته‌له‌فونه‌که‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی کۆریای باشور ده‌ڵێن له‌وه‌تای سـاڵی 1971 وه ئه‌مه شه‌شه‌مین جاره ئه‌و هێڵه بـبڕدرێت و به‌ر له‌مه له سـاڵی 2010 دا بڕابوو.