دانیشـتووانی دورگه‌کانی فۆکله‌ند، ئه‌وه‌ی 400 کیلۆمه‌تر له که‌ناره‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌رجه‌نتینه‌وه دوره، هه‌ردوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له ڕاپـرسیـیه‌کی فه‌رمیدا له باره‌ی ئایا ده‌یانه‌وێت دورگهکانیان وه‌ک به‌شێـک له به‌ریتانیا بمێنـنه‌وه یان نا.
نزیکه‌ی 1700 که‌س ناویان بۆ ده‌نگدان تۆمارکراوه له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسیارێـک به ئه‌رێ یان نه‌رێ. پـرسیارهکهش " ئایا ده‌خوازیت دورگه‌کانی فۆکله‌ند به‌م حاڵه‌ته سیاسیـیه‌ی ئێسـتایان بمێنـنه‌وه که به‌شێـکن له خاکی شـانشینی یه‌کگرتووی له دور وڵات؟"
ئه‌رجه‌نتین که به‌ریتانیا به داگیرکه‌ری دورگه‌کانی فۆکله‌ند داده‌نێت، ڕایگه‌یاند که‌وا دان به شه‌رعیـیه‌تی ئه‌و ڕاپـرسیـیهدا نانێت.
جێی ئاماژه‌یه دوابه‌دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌و دورگانه، ئه‌رجه‌نتین له سـاڵی 1982 دا هێرشێـکی له‌شکری کرده سه‌ر ئه‌و دورگانه به مه‌به‌ستی ده‌ستگرتن به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام به‌ریتانیا ڕیگه‌ی نه‌دا و شه‌ڕێـکی کورت خایه‌ن له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ڕوویدا که بووه مایه‌ی کوژرانی 649 سه‌ربازی ئه‌رجه‌نتینی و 255 سه‌ربازی به‌ریتانی.
کاربه‌ده‌سـتانی فۆکله‌ند به نیازن ئه‌گه‌ر هاتوو و ئه‌نجامی ڕاپـرسیـیه‌که به ئه‌ڕی بوو، ئه‌وا به‌کاربهێنن بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ئه‌و ئیدعایانه‌ی ئه‌رجه‌نتین که خۆی به خاوه‌نی دورگه‌کان داده‌نێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریکا هاوپه‌یمانێـکی نزیکی به‌ریتانیایه، ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه لایه‌نگری هیچ کامیان بکات.
بڕیاره ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که شه‌وی دووشه‌ممه ڕابگه‌یه‌نرێت.