وه‌زیری کشـتوکاڵی عێراق عزه‌دین ئه‌لده‌وله ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی له حکومه‌ت ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له شـاری موسڵ ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کرد و کوژراو و بریندار که‌وتنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له موسڵ به ئاماده‌بوونی ئه‌ثیل ئه‌لنوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ و ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق، عزه‌دین ئه‌لده‌وله ناڕه‌زایی توندی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر کوشتنی خوپـیشـانده‌ران به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایش.
عزه‌دین ئه‌لده‌وله که بۆخۆشی ئه‌ندامێـکی باڵای ئه‌لعێراقیـیه‌یه، گوتی" ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆم له حکومه‌تێـک ڕاده‌گه‌یه‌نم که به ده‌نگ داواکاریـیه‌کانی خه‌ڵـکه‌که‌یه‌وه ناچێت." گوتیشی " ئه‌و ده‌نگانه‌ی منیان گه‌یانده به‌غدا، وا ئه‌مڕۆ له‌و ده‌شته‌دا خوێنیان ده‌ڕژێت."
سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند که‌وا په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ک بۆ لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که پـێـکده‌هێنێت. هاوکات داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی داد کرد به‌رپـرسـانی خوێنڕشتنه‌که سـزابده‌ن.