جۆرج سه‌برا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ئاشـکرای کرد ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاربوو ئۆپـۆزسیۆن ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا سـازیبکات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی، دواخراوه.
جۆرج سه‌برا که بۆخۆشی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هاوبه‌ندی نیشتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریایه، له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سه‌وا گوتی کۆبوونه‌وه‌که بۆ 20 ی مانگی سێ دواخرا، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵـدانی ڕاوبۆچوونی جیاواز له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌ت و په‌یوه‌ندی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆن پـێی.
سه‌برا گوتیشی کێشه‌کان له باره‌ی چۆنێتی دابینکردنی پـێداویسـتییهکانی پـێـکهێنانی حکومهتهکهوهیه و هه‌روه‌ها تواناکانی بۆ جێبه‌جێـکردنی داخوازیـیه‌کانی گه‌لی سوریا.
له لایه‌کی دیکه‌وه که‌سـانی نزیک له حکومه‌تی سوریا ڕه‌خنه له هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌گرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ن بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی بۆ وڵاته‌که‌یان.
شـادی ئه‌حمه‌د شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی سوری نزیک له حکومه‌تی ئه‌سه‌د به ڕادیۆی سه‌وای گوت بڕیاری پـێـکهێنانی حکومه‌تێـک له لایه‌ن ئۆپـۆزسیۆنه‌وه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی جنێڤ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا یه‌ک ناگرێته‌وه. گوتیشی دواخسـتنی مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی ئۆپـۆزسیۆن نیشـانه‌ی یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆنه.