دادگایه‌کی ئیتالیا حکومی زیندانی یه‌ک ساڵی بۆ سلڤیۆ برلسکۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیای ده‌کرد، به هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسراوی تۆمارکراوێـکی ده‌نگی نهێنی پۆلیس له ڕۆژنامه‌یه‌کدا
حکومه‌تی فلیپـین به توندی سه‌رزه‌نشتی گروپێکی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریای کرد به هۆی ده‌ستگیرکردنی 21 ئه‌ندامی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ناوچه‌ی جۆلان
عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری باڵای ئێران ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و گوتی پـێشـنیاری هیچ جۆره دانهواندنێـکیان نه‌کردووه له وتووێژه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابروو، ئه‌وه‌ی له شـاری ئه‌لمائاتی کازاخسـتان به‌ڕێوه‌چوون
گه‌لی ڤێنزوێلا ڕۆژێکی دیکه‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پرسهگێرانیان به‌هۆی مردنی هۆگۆ چاوێزی سه‌رۆکیان، که له ڕۆژی سێشه‌ممه پاش ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد.
سه‌ماکارێکی که بۆ کۆمپانیای به‌ناوبانگی بالێ، بۆلشۆیی، ڕۆسیی کار ده‌کات ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌که‌ی مانگی 1 ی بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری کۆمپانیاکه ڕێکخستبو، به‌ڵام داوای نه‌کردووه ئه‌سید به ده‌موچاوی ئه‌و پیاوه‌دا بکرێت.
ئاژانسی دهنگوباسی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا ڕاده‌گه‌ێنێت ئامێری سیخوڕی ئیسرائیلی له ناوچه که‌ناریه‌کانی وڵاته‌که دۆزراوه‌ته‌وه.
کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ی لێـدان به چه‌کی ناو‌کی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆی سـازده‌دات بۆ په‌سه‌ندکردنی سـزایه‌کی نوێی توندتر به‌سه‌ر کۆریای باکوردا
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی چه‌ند هێرشێـک له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که 6 که‌س کوژراون و 10 که‌سیش برینداربوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی په‌رله‌مانی ئۆردن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی سـازکردبوو بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی زیادکردنی نرخی سووته‌مه‌نیـیه‌کان، یاسادانهرێـک هه‌وڵی ده‌رهێنانی ده‌مانچه‌که‌ی ده‌دات
کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له قاهیره بڕیاری دا شوێنه‌که‌ی سوریا بداته ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به مه‌رجێـک ده‌سـته‌یه‌کی جێبهجێـکار پـێـکبهێنێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا له ناوچه‌ی جۆلانی نێوان سوریا و ئیسرائیل هه‌سـتاون به ڕێگه‌گرتن له هێزێـکی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌هۆی وه‌ک سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن سووته‌مه‌نی خۆراکیان پـێـیه
وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور په‌یمان ده‌دات به توندی و به شێوه‌یه‌کی یهکلاییکهرانهوه وه‌ڵامی کۆریای باکور بداته‌وه ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی نێوانیان پـشکێنێت که‌وا بۆ 60 سـاڵه پابه‌ندی بوون
ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێران نه‌یتوانیوه نیگه‌رانیـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بڕه‌وێنێته‌وه، ده‌ڵێت تاران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر فرتوفێڵ و دهسیدهسی پـێکردن
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌رمی هوگۆ چاڤێزی سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا له په‌یمانگایه‌کی له‌شـکریـیه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ شوێنێـکی ده‌وڵه‌ت تاوه‌کو له‌وێ له ڕێوڕه‌سـمێـکدا ماڵئاوایی لێبکرێت. هاوکات له سه‌رانسه‌ری ڤه‌نزوێلا پـرسه و ماته‌مینی ده‌گێڕدرێت بۆ کۆچی دوایی ئه‌م ڕێبه‌ره سۆشیالیستهی وڵاته‌که
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیـیه سوریـیانه‌ی له‌تاو شه‌ڕی ناو وڵاته‌که‌یان بۆ ده‌ره‌وه هه‌ڵاتوون گه‌یشـته یه‌ک ملیۆن که‌س و هه‌روه‌ها به ملیۆنان که‌سیش له ناو وڵاته‌که‌دا ئاواره‌بوون
نیکۆلاس مادوورۆ جێـگری سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گوته‌یه‌کدا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ڕایگه‌یاند هوگۆ چاڤێزی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی پاش دوو سـاڵ له ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا کۆچی دوایی کرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ده‌ڵێت هه‌ر کۆمهکێـک بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بڕوات ده‌بێت له پـێناو یارمه‌تیدانی به‌هێزکردنی هێزه میانڕه‌وه‌کاندا بێت
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له کاتێـکدایه ڕاپـۆرت هه‌ن ده‌ڵێن واشنتن و به‌یژینی هاوپه‌یمانی کۆریای باکور، به‌رنووسی بڕیارێـکیان په‌سه‌ندکردووه بۆ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر کۆریای باکوردا به بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له باشور یه‌مه‌ن خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له به‌رده‌م باره‌گایه‌کی چه‌کدارانی سه‌ر به حکومه‌ت ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 12 که‌س و برینداربوونی 17 که‌سی دیکه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق بۆسه‌یه‌کیان ناوه‌ته‌وه بۆ کاروانێـکی ئۆتۆمبیل و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 42 سه‌ربازی سوری و 7 سه‌ربازی عێراقی کوژراون
زیاتر نیشـان بده