وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ده‌ڵێت چاوهڕواندهکرێت پارتی کرێـکارانی کوردسـتان کۆمه‌ڵێـک سه‌رباز و فه‌رمانبه‌ر ئازادبکات، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی نێوان حکومه‌تی تورکیا و سه‌رهه‌ڵـداوانی کورددا.
موعه‌مه‌ر گویله‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئانکه‌ره گوتی بڕیاره سه‌رهه‌ڵـداوان سبه‌ی سێشه‌ممه دیله‌کان ڕاده‌سـتی ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری کورد بکه‌ن که سه‌ردانی باکوری عێراق ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه مانگی ڕابردوو عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان داوای ئازادکردنی دیله‌کانی کرد.
ئاژانسی دهنگوباسی فوراتی نزیک له پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاویکردۆته‌وه که‌وا شـاندێـکی شه‌ش که‌سی ده‌گه‌نه هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق تاوه‌کو 8 کارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربازی تورک که له شوێنی جیاجیادا ده‌سـتگیرکرابوون، ڕادهسـتیان بکه‌ن.