هه‌ریه‌ک له ئیتالیا و یۆنان پـشتڕاستیان کرده‌وه ئه‌و 7 که‌سه‌ی له مانگی ڕابردوودا له باکوری نایجیریا ڕفێندران و له لایه‌ن کۆمه‌ڵه چه‌کدارێـکی ئیسلامیـیه‌وه به بارمته ده‌سـتگیرکران، کوژراون.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ کوشـتنکاریـیه‌که‌ی به کارێـکی دڕندانه ناودێرکرد و به توندترین شێوه سه‌رزه‌نشتی کرد. گوتیشی پـێده‌چێت هاوڵاتیـیه به‌ریتانیـیه‌که له‌گه‌ڵ شه‌ش که‌سه‌که‌ی دیکه کوژرابێت.
بارمته‌کان که بریتیبوون له 4 لوبنانی، یه‌ک ئیتالی، یه‌ک به‌ریتانی و یه‌ک یۆنانی، بۆ کۆمپانیای بیناسـازی سێتراکۆی لوبنانی له هه‌رێمی باوچی باکوری نایجیریا کاریان ده‌کرد، له 16 ی مانگی دوودا ڕفێندران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا و به‌ریتانیا گوتیان هاوڵاتیـیه‌کانیان به ده‌سـتی کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی "جه‌ماعه‌ت ئه‌نسار ئه‌لموسلمین" کوژراون. هه‌روه‌ها یۆنانیش پـشـتڕاستیکرده‌وه هاوڵاتیـیه‌کی کوژراوه، به‌ڵام هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه لوبنان هیچ لێـدوانێـکی له‌م باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ڕۆژی شه‌ممه جه‌ماعه‌ت ئه‌نسار ئه‌لموسلمین ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی بۆیه بارمته‌کانی کوشـتووه، چونکه هێزه‌کانی به‌ریتانیا و نایجیریا هه‌وڵیان داوه بارمته‌کان ئازادبکه‌ن. پاشـان وێنه‌ی یه‌ک‌به‌یه‌کی بارمته‌کانی بڵاوکردۆته‌وه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ته‌رمدا که گوایه بارمته‌کانن.
یۆنان و ئیتالیا ڕه‌تیان کرده‌وه هه‌ر چ هێزێـکی حکومی هه‌وڵی ئازادکردنی بارمته‌کانی دابێت.