کاربه‌ده‌سـتانی دادی میسر ده‌ڵێن ڕه‌نگه حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته‌که له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئازادبکرێت
چه‌کدارانی توندڕه‌وی ئیسلامی له باکوری نیمچه دورگه‌ی سینای میسر ڕۆژی دووشه‌ممه بۆسه‌یه‌کیان بۆ دوو پاسی بچوک ناوه‌ته‌وه که پـۆلیسیان تیادا بووه له کاتی ئه‌رکی فه‌رمیدا نه‌بوون، له ئاکامدا 25 پـۆلیسـیان گولـله‌باران کردووه
کاربه‌ده‌ستان له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ملیتانه‌کان به‌لایه‌نی که‌م 17 که‌سیان له سێ شوێنی جیاوازدا کوشتووه.
سه‌رۆکی نوێی ئێران ده‌ڵێت هاووڵاتیانی ده‌نگیان پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا بکات و ئێران له‌و شێوازی سیاسه‌تی خۆبه‌زل زانییه بێنێته ده‌رێ، واته ئه‌و شێوازه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نژاددا به‌رپا کرابوو.
کاربه‌ده‌ستان له عێراق ده‌ڵێن به‌هۆی چه‌ند هێرشێک بۆ سه‌ر چه‌ند بنکه‌ی پشکنین له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که 7 سه‌رباز کوژراون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت توندوتیژییه‌کان له میسر ڕه‌نگه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاته‌که ئه‌گه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه چاره‌سه‌رێکی سیاسیانه بۆ ناکۆکییه‌کانیان نه‌دۆزنه‌وه.
له پـێـکدادانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری سه‌رۆکی له‌کارلابراو محه‌مه‌د مورسی هه‌ر له قاهیره نزیکه‌ی 50 که‌س کوژراون
ڕۆژی هه‌ینی هێرشبه‌ران له باشوری ڕۆژئاوای پاکستان موشه‌کێکیان گرته شه‌مه‌نده‌فه‌رێک.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ناسراو به ڤایرۆسی پۆلیۆ له سۆمالیادا بڵاو بۆته‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نه‌خۆشییه‌که.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕادهگهيهنێت ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره‌کانی سوریا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕوویان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ڕابه‌ری کۆمه‌ڵی حزبوڵڵای لوبنان ده‌ڵێت سوننه توندڕه‌وه‌کان له پشت ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی باشوری به‌یرووت بوون، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 22 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 300 که‌س
پـۆلیسی میسر هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قه‌کردنی کردووه بۆ پاراستنی خۆی له خۆپـیشـانده‌رانی دژه ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانه‌ی سوورن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌د مورسی بۆ سه‌ر پـۆسته‌که‌ی
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێن سه‌رۆکی نوێ حه‌سه‌ن ڕوحانی بڕیاری داوه عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی پـێشـوو له پـۆستی سه‌رۆکی ڕێـکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌که دابنرێت
وه‌زاره‌تی مافه‌کانی مرۆڤی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاڵوگۆڕی ئێسک و پروسکی ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی کوژراوی خۆیان کردووه، ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق- ئێران‌دا کوژرابوون
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی کرد که له ڕۆژی چوارشه‌ممه له میسر ڕوویاندا و بوونه مایه‌ی کوژرانی 525 که‌س و برینداربوونی به سه‌دان که‌سی دیکه
پاش نێوه‌ڕۆی پـێـنجشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ناوچه‌ی ڕوه‌یسی باشوری به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنانی هه‌ژاند و له ئاکامدا 14 که‌س کوژراون و زیاتر له 200 که‌س برینداربوون
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شـام و عێراق 2 نه‌وجه‌وانی شیعه‌یان گولـله‌باران کردووه
په‌رله‌مانی ئێرانی زۆرینه کۆنه‌پارێز 3 له‌و که‌سانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که پـێشـنیاری کردبوو بـبنه وه‌زیر له حکومه‌ته 18 وه‌زیره‌که‌یدا
ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له پایته‌ختی عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 32 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سیش برینداربوون
ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا داوا له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، به تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌کات به په‌له کاربکه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و کوشـتنکاریـیه‌ی له میسر ڕووده‌دات
زیاتر نیشـان بده