ڕۆژی هه‌ینی هێرشبه‌ران له باشوری ڕۆژئاوای پاکستان موشه‌کێکیان گرته شه‌مه‌نده‌فه‌رێک.
کاربه‌ده‌ستانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌ڵێن له ئاکامدا 2 سه‌رنشین کوژراون و 19 ی دیکه‌ش بریندار بوون.
کاشف خان کارمه‌ندی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه له نزیک گوندی دۆزان ڕوویدا له کاتێکدا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که به‌ره‌و ناوچه‌ی سیبی له به‌لوچستان ده‌ڕۆیشت.
خان ڕاشیگه‌یاند هێزه‌کانی ئاسایش به پشتیوانی هه‌لیکۆپته‌ری له‌شکری ده‌ستیان کرد به گه‌ڕان به دوای تاوانباران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریان بکه‌ن. کوژراو برینداره‌کان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی حکومه‌ت کراون.
شایه‌نی باسه گوندی دۆزان 50 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری کوه‌یته‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی به‌لوچستان دوره.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتووته ئه‌ستۆ، به‌ڵام گومان له جوداخوازانی به‌لوچستان ده‌کرێت که یاخیبوونیان له دژی حکومه‌ت ده‌ستپێکردووه.